هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەمڕۆ بە فەرمی نیگەرانییەكانمان گەیاندە كونسوڵی گشتیی توركیا

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بە فەرمیی نیگەرانییەكانی پارێزگای سلێمانیمان لە بەرامبەر داخستنی ئاسمانی توركیا بە رووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا گەیاندە مەمەت مەولوود یاكوت، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان.

وتيشی، “دڵنیاییمان لە دۆخی ئارامی و ئاسایشی سنووری پارێزگای سلێمانی و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دا و داوامانكرد ڕێڕەوی ئاسمانیی بكرێتەوە و دەست بە گەشتە ئاسمانییەكانمان بكرێتەوە”.

راشیگەیاند، كونسوڵی گشتیی توركیا بەڵێنیاندا كە پەیامەكانمان بگەیەننە ئەنكەرە و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە. تاوانە رێکخراوەکان…
Total
0
Share