خانووە زیادەڕۆكانی شۆڕش تاپۆدەكرێن

شارەوانیی ناحیەی شۆڕش، هاوڵاتییانی سنوورەكە ئاگاداردەكاتەوە ئەوانەی خانوویان بە زیادەڕۆ بنیادناوە، مامەڵەی تاپۆكردنی خانووەكانیان پێشكەشبكەن.

لە نووسراوێكدا كە واژووی بورهان عەبدوڵڵا ئەمین، سەرۆكی شارەوانیی شۆڕشی لەسەرە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی ناحیەی شۆڕش دەکەینەوە ئەوانەی خانوویان بە زیادەڕۆیی دروستکردووە لەسەر ئەو زەوییانەی کە موڵکی شارەوانین و لە پێش ساڵی 2021دا خانووەکانیان دروستکردووە، بە زووترین کات و تا 9/9/2022 سەردانی شارەوانیی شۆڕش بکەن بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان”.

شارەوانیی ناحیەی شۆڕش داوا لە خاوەنی خانووەكان دەكات سەرجەم پێداویستییەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن و جەختدەكاتەوە، “لە دوای‏ 9/9/2022 شارەوانیی شۆڕش هیچ مامەڵەیەک وەرناگرێت و هاوڵاتییان بێبەشدەبن لە تاپۆکردنی خانووەکانیان، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە”.

بەپێی بڕیاری ژمارە 3ی ساڵی 2019ی هەمواركراوی 7ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی كوردستان، دەبێت خانووە بێتاپۆكان لە گشت ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تاپۆبكرێن، بەڵام مەرجە ئەو خانووانە تا 31ی 12ی 2020 دروستكرابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە چوار مانگی ڕابردوو 571 ملیار دنیار داهاتی سلێمانی گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا زیاتر لە 571 ملیار دینار داهاتی پارێزگای سلێمانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشتوكاڵ پڕۆژەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی بكرێتە سەرچاوەیەكی داهات و سێكتەرێك بۆ رەخساندنی هەلی كار

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجەی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی میكانیزمی…
Total
0
Share