لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو، جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێـت.
بەیانی ئەمڕۆیەكشەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.