تەنها یەک لەسەر چواری خەڵکی هەرێم نەوتی سپییان وەرگرتووە

لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتای هاتنی وەرزی سەرمادا حکومەتی راسپاردە بەڵێنی ئەوەی بە هاوڵاتییان دا هەموو خێزانێک بۆ زستانی ئەمساڵ 200 لیتر نەوت وەردەگرن، بەڵام تا ئێستا کە لە وەرزی بەهار نزیکدەبینەوە تەنها یەک لەسەر چواری خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

بەپێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردەوە بڵاوكراونەتەوە تائێستا تەنها 362 هەزار خێزان نەوتی سپی-یان وەرگرتووە.

لەكاتێكدا بەپێی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی خێزانەكان لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 257 هەزارن، بەمەش تەنها نزیكەی یەک لەسەر چواری خێزانەکان نەوتی سپییان وەرگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی پەروێزخان ڕاگیرا

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاشکرایکرد، بەبڕیاری پارێزگاری کرماشان، هاتوچۆی گەشتیاری لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە ڕاگیراوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەروازەکە، هۆکاری…
Total
0
Share