راپۆرتێکی بەریتانی: رێژەی شێرپەنجە لە عێراق لەدوای داگیرکردنی لەلایەن ئەمریکاوە زیادیکردووە

راپۆرتێکی رۆژنامەی ناشیۆناڵی باریتانی ئەوە دەخاتەڕوو، کە شەڕی ئەمریکا لە عێراق و مامەڵەی ناتەندروست لەگەڵ ژینگە بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شێرپەنجە لەو وڵاتە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەبوونی توانای چارەسەرکردن و دەرمانی پێویست لە پێشەنگی قەیرانەکانی عێراقن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ساڵی 2021دا بە پێی ئاماری فەرمی 35 هەزار و 815 حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراوە لە کاتێکدا لە ساڵی 2020دا ژمارەکە 31 هەزار و 692 حاڵەت بووە.

ئاماژە بەوە دەکات، “رێژەی تووشبوون شێرپەنجە، 86.9 حاڵەت بووە لە هەر 100 هەزار کەس، ئەمەش دوو هێندە زیاترە لە rێژەی تۆمارکراو لە ساڵی 1994، کە 38.91 حاڵەت بووە لە هەر 100 هەزار کەس لە عێراق”.

راپۆرتەکە دەڵێت، “شێرپەنجەی مەمک زۆرترین رێژەی تووشبوونی هەیە لەناو سەرجەم جۆرەکانی نەخۆشییەکە، دواتر شێرپەنجەی بۆرییەکانی هەناسە و سییەکان، شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە، شێرپەنجەی مێشک و کۆئەندامی دەمار، پاشان شێرپەنجەی میزڵدان دێت”.

 

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی لەبارەی داهاتی ناوخۆوە داوە بە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share