لە هەرێم هەنگاوێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەشێك لە كۆمپانیاكانی بوارەكانی ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و وەبەرهێناندا مامەڵەكانیان لە بری دۆلار كردووەتە دینار و دەشڵێت، “ئەگەر ئەو پێشنیازەی ئێمە كردوومانە كاری لەسەر بكرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت”.

ئاشكراشیكرد، پێشتر پڕۆژەیەكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردووە كە كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل و گەڕاندنەوەی قەرزەكان لە بری مامەڵەكردن بە دۆلار بە دینار بێت و بەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر بەهای دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە جێگیربكرێت لە هەرێمی كوردستانیش دەتوانرێت لە بری دۆلار مامەڵە بە دینار بكرێت و كۆمپانیا و بازرگانەكانیش قازانجیانە ئەو هەنگاوەش لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.

راشیگەیاند، بەشێكی زۆری پێشانگە و كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و خانووبەرە لە عێراق لە بری دۆلار مامەڵە بە دینارەوە دەكەن، حكومەتی عێراقیش بڕیارێكی بۆ پابەندكردنی كۆمپانیاكان

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە بارەی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشتریش وتومانە 111 هەوڵی گزیكردن هەبووە
وەزارەتی پەروەردە بۆ عومەر فەقێ: قسەکردنی نابەرپرسانە ڕەتدەکەینەوە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی قسەكانی عومەر فەقێ ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، “پێشتریش ڕامانگەیاندبوو 111 هەوڵی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی…
Total
0
Share