روونكردنەوەیەك لە بارەی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە وتێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بودجە و بەرنامەكان ( ژمێریاریی سەربازی) وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی سێشەممە 8ی ئابی 2023 ، بەشێوەیەكی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێك دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، هەر هەواڵ و زانیارییەك لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاونەكرابێتەوە، زانیارییەكی فەرمی و باوەڕپێكراو نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەو هەواڵانەی لەسەر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاودەکرێنەوە درۆ و بوختانن

نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاویدەکاتەوە، هەر میدیا، پەیجێکی ڕەسمی یان هەژمارێکی سێبەر، هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست سەبارەت…
زیاتر ببینە

پەرلەمان گرانیی بەنزین بێ ئامادەبوونی وەزیری پەیوەندییدار تاوتوێدەكات

ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، بێ ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان، پرسی گرانبوونی سووتەمەنییەكان تاوتوێدەكرێت. د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی…
Total
0
Share