ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغداد ئاشكراكرا

شەوی رابردوو شاندی هەرێم كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق و پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت ئەنجامدا و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامەكەی بڵاوكردەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە 5ی ئاب وەک شاندی حکومەتی هەرێم دەربارەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز سەردانی شاری بەغدایان کرد و، کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ سەبارەت بە پڕۆژە یاساکە ئەنجامدا.

دەشڵێت، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا بە هاوبەشی ئەم راگەیەندراوەیان بڵاوکردەوە:

لەسەر بنەمای پاکێجی چاکسازییە یاساییەکان کە لەلایەن کارنامەی حکومەتەوە پێشکەشکراون، بەتایبەتی ئەوەی لە تەوەرەی بیست و سێیەمدا باسکراوە سەبارەت بە ئامادەکردنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز و لەسەر بنەمای فەرمانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ خێراکردنی تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە و بە بەشداریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم پڕۆژە نیشتمانییە ستراتیژییەدا.

کۆبوونەوەکە لە رێکەوتی 2023/8/5 بە ئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆک وەزیران (وەزیری دەرەوە – وەزیری نەوت) و شاندی هەرێم و پارێزگارانی پارێزگاکانی بەرهەمهێنەری نەوت و راوێژکارانی سەرۆک وەزیران و ستافی وەزارەتی نەوت بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی و ئامانجەکانی ئەم یاسایە و پێویستی تەواوکردنی بە زووترین کات و بە بەشداری هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرانی نەوت و نوێنەرانی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کرا و کەشی کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و رەنگدانەوەی بەرژەوەندی و پەرۆشی هەموو لایەنەکان بوو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، چونکە بەشێکە لە پابەندبوونی بەرنامەی وەزارەتی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە. هەروەها وەک کۆڵەگەیەکی سەرەکی بۆ وەبەرهێنانی سامانی نەوت و گاز لە باشترین کردارە نێودەوڵەتییەکان و بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق مسۆگەر بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم پێشنیازانەی خوارەوە کرا:

1- پێکهێنانی لیژنەکان بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە و رێکخستنی کۆبوونەوەکانی دواتر.
2- نووسراوێکی کارکردن لە رێگەی لیژنەکان پێشکەشدەکرێت لەسەر بنەمای ئەو تێڕوانینەی کە لەلایەن وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانەوە پێشکەشکراوە لەبەر رۆشنایی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوون و گفتوگۆکانی پێشوو کە لە رێگەی ئەم لیژنانەوە دیراسەتی لەسەر دەکرێت بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی کۆتایی یاسای نەوت و گاز.
داوای سەرکەوتن لە خودای گەورە دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە نیشتمانییە کە خزمەت بە وڵاتە ئازیزەکەمان و هەموو گەلی عێراق دەکات.

بابەتی پێشتر

لە هەرێم هەنگاوێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

پیاوێک دەستگیرکرا لە شەواندا ‌چووەتە سەر ماڵان و لە کاتی خەودا لە ژنانی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە خشتەكانی بودجەی ئەمساڵدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی خەرجیی كرداری( ئینفاقی فیعلی)…
Total
0
Share