وەزارەتی سامانە سروشتییەکان میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی یەکلاکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا میکانیزمەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی یەکلاکردەوە و کۆمەڵێک بڕیاری لەو بارەیەوە دا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ چۆنییەتی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کرد و داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست پێ بکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکان، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت”.

ئاشکراشی کرد، “هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی لەبارەی كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتی بڵاوكردەوە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌م به‌ ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆكانی حزبه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌، لاهور شێخ جه‌نگی…
Total
0
Share