تەرمی گەنجەكەی راپەڕین دۆزرایەوە

عەلی قادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی رانیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاتژمێر11ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ تەرمی محەمەد مستەفا دوای چوار رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە.

راشیگەیاند، ئەو شوێنەی تەرمەكەی لێدۆزراوەتەوە چەند مەترێك لەو شوێنەوە دووربووە كە ناوبراو تیایدا خنكاوە.

وتیشی، لە ئێستادا تەرمەكەی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كراوە و دواتر دەنێرێت بۆ پزیشكی دادی و پێویستە سوپاسی هەریەك لە تیمەكانی بەرگریی شارستانیی كۆیە و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی بكەین كە ماوەی چوار رۆژە هاوكارمان بوون “.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: بۆ مانگەكانی داهاتوو بەغداد لە 598 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی دواتر

خاوەنی ئەو كرێنەی زیانی بە پردی خەسرەوخاڵ گەیاند، چاكیكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share