خاوەنی ئەو كرێنەی زیانی بە پردی خەسرەوخاڵ گەیاند، چاكیكردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری كرێن كە لە چەند رۆژی رابردوو زیانی بە پردی خەسرەوخاڵ گەیاند سەردانی بەشی یاسایی كرد و هەستا بە جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان كە ئەویش چاككردنەوەی پردەكە بوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێَمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلی ژمارە 145508 لە جۆری كرێن كەسەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو لەپەیجی فەرمیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارمانكردووە كە زیانی گەیاندووە بە پردی خەسرەوخاڵ دوای ئاگاداركردنەوەی دەست بەجێ سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانی بەشی یاسای كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە هەستاوە بە جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان كە ئەویش چاككردنەوەی پردەكە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share