‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “کارمان لەسەر دامەزراندنی دەرچوویەکی زۆری پزیشکی و تەندروستی کرد بۆ دامەزراندنیان، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان گەشتە ئەنجام”.

ئاشكراشیكردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، جگە لەوە، “هەوڵیشمان داوە بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووە کوردانەی ناوچەناکۆکی لەسەرەکان کە لەزانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان خوێندوویانەو دەرچووی بەشەکانی پزیشکی و تەندروستییەكانن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: گرێبەستێکمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا واژووکردووە بۆ پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا لەکاتی…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان بیانووی هەڕەشەكان بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرادەكات

سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ پڕكردنەوەی كەموكوڕییە ئەمنییەكان لە سنوورەكانی باشووری وڵاتەكەی دەگەڕێنێتەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان…
Total
0
Share