رووداوێکی هاتوچۆ مردنی پێنج کەسی لێکەوتەوە

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی هەریر پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە بەڕەگەز عەرەبن.

ئەمشەوی پێنجشەممە، لەسەر رێگای شێخ توراب بۆ قەندیل لە نزیک گوندی قەلاتە جنی سەر بە ناحیەی هەریر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە بەڕەگەز عەرەبن و ئەندامی یەک خێزانن.

ئەو خێزانە یەکێکن لە خێزانە رەوەندەکانی ناوچەکە و سەرقاڵی ئاژەڵدارین، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەیان ژمارەیەک ئاژەڵیان گواستووەتەوە و تووشی رووداوەکە بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان لە كاتی بانگەشە بۆ هەولێر بەمشێوەیە بێت دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت؟

پێشڕەو مەلاوەیسی رۆژنامەنووس و میدیاكار لە نووسینێكیدا دەڵێت، “ئەگەر دروشمی ئارامییەكەیان بەمشێوەیە بێت بۆ خەڵكە بەش مەینەتەكەی هەولێر،…
Total
0
Share