ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە هەرێمی کوردستان، شەش کەس بوون بە قوربانی.
تەنها لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی سەرەتای ئەمڕۆدا، لە دوو رووداوی جیادا لە شاری سلێمانی و ناحیەی هەریر، کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
لە رووداوی یەکەمدا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.
هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر، پێكدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و پیکابێکدا روویدا و بەهۆیەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ گیانیلەدەستدا.