نێچیرڤان بارزانی: كەركوك پێویستی بە جێبەجێكردنی یاسا و دەستوورە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی كەركوكەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “كەركوك پێویستی بە جێبەجێكردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەك پێویستی بە كاری زیاتری نایاسایی نییە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “گرتنی ڕێگەی سەرەكیی هەولێر ـ كەركوك لە ماوەی شەش رۆژی رابردوودا كارێكی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو كارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی كەركوكەوە لانەدراوە! كەركوك پێویستی بە جێبەجێكردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەك پێویستی بە كاری زیاتری نایاسایی نییە.

دەشڵێت،دوای ئەوەی ئیدارەی شارەكە بە هیچ شێوەیەك كۆتایی بەو كارە نەهێنا كە كاریگەری كردووەتە سەر ژیانی دانیشتووانی شارەكە بە گشتی، هاوڵاتییانی كورد لە كەركوك ئەمڕۆ ناڕەزایییان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشاندا، كەچی جێگەی داخە بە توندوتیژیی وەڵام درانەوە و گەنجێك شەهیدبووە و چەندانی دیكەش بریندارن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كاتێكدا بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لەو گرژییە ئەمنییانە دەڕوانین و بە وردیی چاودێریی دۆخەكە دەكەین بە توندی سەركۆنەی تەقەكردن و دەستڕێژیی چەك بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی سڤیل دەكەین و نانەوەی ئاڵۆزی و پشێویی ئەمنی لە كەركوك، هەڕەشەی جددی لە پێكەوەژیان و ئاسایش و سەقامگیری دەكات.

لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراقی فیدراڵی دەبێ ڕێكاری خێرای پێویست بگرنە بەر و ئەركی هێزە ئەمنییەكانە بێجیاوازی پارێزگاری لە ئاسایشی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بكەن و تەقەكەران رووبەرووی یاسا بكرێنەوە و بەرپرسیاریەتیی هەموو لایەكە ئارامی و سەقامگیریی ئەمنی بپارێزن و ڕێگە نەدەن بە هیچ پاساوێك دۆخی ئەمنی لە كەركوك و سنووری پارێزگاكە ئاڵۆزببێت و هەموو لایەكدان بە خۆیاندا بگرن، ڕێگەكان بكرێنەوە و ئارامی و ژیانی ئاسایی بۆ هاوڵاتییانی كەركوك بگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێردمنداڵێك خنكا

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵە لە چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان…
Total
0
Share