داهاتی گەشتیاریی عێراق گەیشتە 12 ملیار دینار

داهاتی کەرتی گەشتیاری لە عێراق، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 12 ملیار دینار.

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، لە راگەیەندراوێکدا داهاتی کەرتی گەشتیاری لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئاشکراکرد و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا داهاتی کەرتی گەشتیاری 12 ملیار دینار بووە، واتا بە تیکڕا مانگانە دوو ملیار دینار بووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، ژمارەی ئەو کۆمپانیا گەشتیارییانەی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، 966 کۆمپانیایە، هەروەها 360 کۆمپانیاش کە مۆڵەتی کارکردنیان نەبووە داخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share