پوتین: روسیا گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا رەتناکاتەوە

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند وڵاتەکەی دەستپێشخەری ئەفریقییەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا رەتناکاتەوە، بەڵام هێرشەکانی ئەمدواییەی ئۆکرانیا بەدیهێنانی ئاشتەوایی بەرەو مەحاڵ دەبات.

لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەفریقا لە شاری سانت پێترسبێرگ، دوێنێ شەممە، لە کۆبونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا پوتین ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا راگەیاند.

لە قسەکانیدا پوتین ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی گفتوگۆکانی ئاشتی رەتناکاتەوە، بەڵام هێرشەکانی ئۆکرانیا هەوڵەکان بۆ ئاشتەوایی پەکدەخەن.

یەکێک لەو خاڵانەی لەلایەن دەستپێشخەرانی گفتوگۆکانی ئاشتییەوە کراوەتە مەرج بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان ئاگربەستە و پوتین لەمبارەوە دەڵێت، “لەئێستادا ناتوانین ئاگربەست رابگەیەنین، چونکە لەژێر هێرشداین” ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەبێت رەزامەندی لە هەردوولاوە بێت.

لە بەرامبەردا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بیرۆکەی ئاگربەست رەتدەکاتەوە، چونکە پێیوایە بەوشێوەیە کۆنتڕۆڵی بەشێکی زیاتری وڵاتەکەی دەداتە دەست روسیا.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن وادەی تۆماری هاوپەیمانێتییە سیاسییەكانی درێژكردەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سۆران: هیچ سکاڵایەک دژی ئەو پیاوەی هاوژینەکانی کوشت تۆمارنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share