لە مانگی رابردوودا هەناردەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی بە رێژەی 27% زیادیکردووە

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلە چینییەکان بڵاویانکردووەتەوە، چین لە مانگی یەکی ساڵی 2024دا نزیکەی 95 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەناردە کردووە، کە لە چاو ساڵی رابردوودا بە رێژەی 27.1% زیادیکردووە.

داتاکان دەریانخستووە ئۆتۆمبێلی وزەی نوێی هەناردەکراو 26.8%ی کۆی گشتیی ئۆتۆمبێلی هەناردەکراوی لە وڵاتەکەدا لە هەمان مانگدا پێکهێناوە.

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی وت، زۆرینەی براندە چینییەکان کە ئۆتۆمبێلی وزەی نوێ بەرهەمدەهێنن بەرەو دەرەوەی وڵات دەڕۆن، چونکە دانپێدانانیان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە لە گەشەکردن.

هەر بە گوێرەی کۆمەڵەکە، کۆمپانیای SAIC ، ئاستێکی باشتری تۆمارکردووە لە ئەوروپا، لە کاتێکدا BYD وەک کێبڕکێکار لە بازاڕی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە مانگی یەکدا لە پێشەنگدا ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ

بابەتی دواتر

دوای سێ جار لە وەستانی دڵی، ژیان بۆ گەنجێک گەڕێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشكنینی پزیشكی بۆ بایدن دەكرێت

كۆشكی سپی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پشكنینی پزیشكیی ساڵانە بۆ جۆ بایدن دەكرێت و لەكاتێكی دواتردا ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت. كارین جان…
Total
0
Share