ریشی سوناك ئەركی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەریتانیا دەستپێدەكات

ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستیكرد بە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ، دوای ئەمڕۆ بە فەرمی ئەو ئەركەی پێسپێردرا.

لە یەكەم هەنگاویدا ریشی سوناك-ی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، جێریمی هانت وەزیری دارایی لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە.

لەكاتێكدا زۆرێك لە ئەندامی حكومەتەكەی لیز ترەس، سەرۆك وەزیرانی پێشوو لە چەند كاتژمێری رابردوودا دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد.

لە یەكەم وتاریدا، پاش ئەوەی لەلایەن شا چارلزی سێیەمەوە راسپێردرا، سوناك رایگەیاند، ئامادەیە بۆ سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی “بەرەو ئایندە و دانانی پێویستییەكانتان لەسەروو سیاسەتەوە”.

ئەوەشی وت، “بڕیاری قورس لە رێگادایە” و بەڵێنی یەكخستنی وڵاتەكەشی دا.

سوناك رۆژی دووشەممە بە پاڵپشتیی حزبەكەی بۆ ئەو پۆستە دیاریكرا، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لیز ترەس دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیران راگەیاند.

بەمەش دەبێتە یەكەم سەرۆك وەزیرانی بنەچە ئاسایی و بەهۆی ئەوەی تەمەنی 42 ساڵە دەبێتە بچوكترین سەرۆك حكومەت لەماوەی زیاتر لە 200 ساڵی رابردوودا.

بابەتی پێشتر

كەی ئیفلیجیی منداڵان ریشەكێش دەكرێت؟

بابەتی دواتر

زانیاریی نەبیستراو.. چی لەبارەی شاكاری مۆنالیزاوە دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share