قوربانی هەیە.. مینی پاسێك بە ژمارەیەك كۆچبەرەوە لە ئەڵمانیا وەرگەڕا

چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 15ی دیكەش برینداربوون، لە ئاكامی رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك كە گوماندەكرێت كاری دزەپێكردنی كۆچبەرانی لەنێوان نەمسا و ئەڵمانیا ئەنجامدابێت.

ئۆتۆمبێلەكە كە تایبەت بووە بە 9 نەفەر، 23 كەسی لەنێودابووە.

بەپێی تۆڕی (DW)ی ئەڵمانی رووداوەكە بەیانیی دوێنێ لە باشووری ئەڵمانیا بووە و تیایدا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە و 16ی دیكەس برینداربوون.

ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری مارسیدس/ ڤیتۆ بووە و لەكاتی هەوڵدان بۆ هەڵهاتن لە خاڵێكی پشكنین لەسەر رێگای باڤاریا كە نزیكی لە سنوورەكانی نەمسا-یە تووشی وەرگەڕان هاتووە و، باوەڕوایە زۆرینەی سەرنشینەكانی خەڵكانی سوریا و توركیا بن.

بەپێی تۆمارەكانی پۆلیسی ئەڵمانیا حاڵەتەكانی چوونە ناوەوەی رێگەپێنەدراو بۆ ئەڵمانیا چەند مانگێكە زیادیكردووە. بەپێی ئاژانسی كۆچی یەكێتیی ئەوروپاش داواكردنی مافی پەنابەری لە كۆی ئەوروپا زیادیكردووە، تەنها ئەڵمانیا زیادبوونەكە گەیشتووەتە رێژەی 74% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا چەندین فڕۆکەی شەڕکەری لە خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: رێگایەكی سەرەكی بەربەستكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share