واتساپ تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات

پاش چەند هەفتەیەك لە تاقیكردنەوەی، پێگەی واتساپ زیادكردنی تایبەتمەندییەكی نوێی سەبارەت بە ناردنی نامەی ڤیدیۆیی كورت و راستەوخۆ راگەیاند.

بەپێی رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی، تایبەتمەندییەكە لەئێستادا كاری لەسەر دەكرێت بۆ گشتاندنی بۆ سەرجەم بەكارهێنەران، ئەمەش وادەكات ئاڵوگۆڕ لەنێوانیاندا باشتر ببێت.

بەپێی ئەوەی پێگەكە بڵاویكردووەتەوە، بەكارهێنەران دەتوانن كورتە ڤیدیۆی كەسی تۆماربكەن و راستەوخۆ لە چاتكردندا لەگەڵ هاوڕێیانیان هاوبەشی پێبكەن.

ئەوەی پێویستە بەكارهێنەر ئەنجامیبدات یەكجار كلیك كردنە لە دوگمەی (نامەی دەنگی)، تا بگۆڕێت بۆ (نامەی ڤیدیۆیی كورت).

لەڕێیەوە دەتوانرێت كورتە ڤیدیۆ تا 60 چركە تۆماربكرێت. ئەو ڤیدیۆیەش ناتوانرێت دەستكاری بكرێت، یان جارێكی دیكە بۆ كەسێكی دیكە رەوانە بكرێتەوە، بەوەش تەنها تایبەت دەبێت بەو كەسی بۆی نێردراوە.

باوەڕوایە ئەم تایبەتمەندییە نوێیە نزیكە لە تایبەتمەندییەكانی پێگەی (سناپچات) و بۆ ركابەرییە لەگەڵیدا.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: کارەبای ناوچەی پیشەسازی دەبڕین

بابەتی دواتر

پۆلیسی سۆران روونكردنەوە لەسەر كوشتنی دوو ژنەكە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
Total
0
Share