ئیلۆن مەسک کڕینەوەی تویتەر ڕادەگرێت و پشکەکانی کۆمپانیاکە هاڕەدەکەن

ئیلۆن مەسک ڕایگەیاندووە، گرێبەستی خاوەندارێتیکردنی تویتەر بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی پشکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 16%.

سەرمایەدارە ئەمریکییەکە ئەم هەواڵەی لە تویتەری خۆیەوە بڵاوکردەوە و بووە هۆی دابەزینی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر بە ڕێژەی 16%، کە دەگاتە 38.06 دۆلار.

هۆکاری ئەم ڕاگرتنە، ئەوەیە مەسک چاوەڕوانی چەند زانیارییەکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو دەنگۆیەی گوایە “ئەژمارە ساختەکان کەمتر لە سەدا 5ـی سەرجەم ڕێژەی ئەژمارەکانی تویتەر پێکدەهێنن”.

لە ماوەی پێشوودا ئیلۆن مەسک بە بڕی 44 ملیار دۆلار دەستیکرد بە پرۆسەی کڕینەوەی تویتەر و دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین فێستیڤاڵێکی هاوشێوەی هەنار بۆ هەنجیر بکەین. نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا…
Total
0
Share