سیستمی دابینكردنی ئۆكسجینی وێستگەی بۆشایی ئاسمان لەكاردەكەوێت

كێشەكە مایەی مەترسی نییە

كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم ئاشكرایانكرد سیستمی دابینكردنی ئۆكسجین بۆ وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەشێوەیەكی دروست كارناكات، ئەمەش جاری پێنجەمە لە دوو مانگی ڕابردوودا سیستمەكە كێشەی تێدەكەوێت.

سێرجی ریشكۆف، كەشتوانی ئاسمانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنتەرفاكس وتی، كێشەكەی ئەمجارە پەیوەندی بە سیستمێكەوە هەیە كە ئەركەكەی ئامادەكردنی گازە، سیستمەكە لە بەشە ڕوسییەكەی كەپسولەكەی بۆشایی ئاسماندایە.

بەپێی میدیاكانی دیكەی ڕوسیا كێشەكە مایەی مەترسی نییە، هەروەك بە تەنها چەند كاتژمێرێك دێت پاش گەیشتنی ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پچڕانی تەزووی كارەبا لە بەشە ئەمریكییەكەی وێستگەكە.

پێشتریش چەندین كێشە لە وێستگە تەمەن 20 ساڵە نێودەوڵەتییەكەدا هاتە ئاراوە، سەرەتای ئەمساڵ كەشتیوانان چەند هەفتەیەك سەرقاڵی كێشەی دزەكردنی هەوا بوون.

لەئێستادا حەوت كەس لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان هەن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دۆخی كەركوكەوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا بەردەوامییان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share