پۆلیسی سۆران روونكردنەوە لەسەر كوشتنی دوو ژنەكە دەدات

پۆلیسی سۆران روونكردنەوە لەسەر رووداوی كوشتنی دوو ژن لەلایەن هاوسەرەكەیانەوە دەدات و دەڵێت، تۆمەتبار پێشتر هیچ سكاڵایەكی لەسەر تۆمارنەكراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، كاتژمێر 09:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە كە دوو ژن بەهۆی بەکارهێنانی چەک بەرامبەریان گیانیان لەدەستداوە.

دوای ئەوەی ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناو شار لەسەر فەرمانی دادوەر گەیشتە شوێنی رووداو بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران هەردوو تەرمەکان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، وەك ئەوەی پۆلیس ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی ئاشكراكرد، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانیان كرد و لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سۆران تۆمەتبار پێشتر هیج سکاڵایەکی یاسایی لای ئەوان لەسەر تۆمارنەكراوە.

بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای سۆران پیاوێک کە دوو هاوژینی هەبووە، بەهۆی دروستبوونی کێشەوە هەردوو هاوژینەکەی کوشتووە.

رووداوەكە لە گەڕەکی کانی لە قەزای سۆران بووە و، پیاوەكە بە چەکی تاپڕ هەردوو هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

بابەتی پێشتر

واتساپ تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات

بابەتی دواتر

ئاكرێ.. لە وەرگەڕانی پاسێكدا 12 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share