حکومەتی ئۆزبەکستان هەڵدانی پارە بەسەر بووک و زاوادا لە ئاهەنگەکاندا قەدەغەکرد.
پۆلیسی ناوچەی سەمەرقەند لە ئۆزبەکستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین رێز لە پیرۆزییەکانی دەوڵەت بگرن و لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریدا پارە بەسەر بووک و زاوادا هەڵنەدەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەڵدانی پارە بەسەر بووک و زاوادا و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوورە لە ئادابی گشتی”.