بە پەتاتە ماڵەكەت بكە بە گوڵستان

بە ماوەیەكی كەم گوڵێك بكە بە درەختی گوڵەباخ، نهێنییەكە لە پەتاتەدایە.

شێوازێكی تری چاندنی درەختی گوڵ ئاشكراكرا، تەنها گوڵێك لە پەتاتەیەكدا بچەقێنە و وەك نەمام چەكەرەدەكات و ئەنجامەكەی ڕووانی درەختێكی تەواوی گوڵ دەبێت.

چۆنێتیی ئەنجامدانی كارەكە

گوڵێكی تەڕ و گەشاوە دەهێنیت و بەشی خوارەوەی چڵەكەی دابتاشە و توێكڵەكەی لێبكەرەوە، پاشان پەتاتەیەكی گەورە لە ناوەڕاستەوە كونبكە بەڵام كونەكە دیواودەر نەبێت، چڵی گوڵەكەی تیادا بچەقێنە و ناوبەناو ئاوی بدە و بە تەڕیی بیهێڵەرەوە، دوای ماوەیەك چڵ و پۆپی تری لێدەبێتەوە و دەبێتە درەختێكی گوڵەباخ.

پسپۆڕانی تەندروستی جەختدەكەنەوە كە بوونی گوڵ لە ماڵدا، چەندین سوودی تەندروستیی بۆ مرۆڤ هەیە، لەوانە ڕێگریكردن لە وشكبوونەوەی چاوەكان، سەرئێشە، هەستیاریی پێست و كەمكردنەوەی فشاری دەروونی.

بابەتی پێشتر

موراد قەرەیلان: ئێستا دەرفەتە حكومەتی هەرێم بەرامبەر توركیا هەڵوێستی هەبێت

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان داهاتی درێسەکانی زیاد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share