لەمەودوا ژنان دەتوانن ببنە شاجوان.. تەنانەت ئەوانەی دووگیانیشن

پرۆسەی دیاریکردنی شاجوانی گەردوون گۆڕانکاریی لە یاساکانیدا کردووە، کە لە ساڵی 1952 لە نیویۆرک دامەزراوە، پێشتر تەنها کچانی گەنج دەیانتوانی بەشداری پرۆسەکە بکەن، لەمەودوا ئەوانەی هاوسەرگیرییان کردووە و ئەوانەی جیابوونەتەوە و تەنانەت ژنانی دووگیانیش دەتوانن بەشداریبکەن.

ئامی ئێمێریچ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆسەکە دەڵێت، ڕێکخراوی شاجوانی گەردوون هەمیشە هەوڵدەدات گۆڕانکاری بکات بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ژنان بەشێوەیەکی باشتر لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە چەند گۆڕانکارییەکانمان لە پرۆسەی دیاریکردنی شاجوانی 2023دا کرد.

گۆڕانکارییەکان بریتیین لە، بەشداریکردنی ئەو ژنانەی هاوسەرگیرییان کردووە، ئەوانەی جیابوونەتەوە، ژنانی دووگیان یان ئەوانەی خاوەنی منداڵن، سەرجەمیان دەتوانن بەشداریبکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

باسی لەوەکردووە، پرۆسەکە بۆ خزمەتی مێینەیە، بۆیە دەکرێت و ڕێگەپێدراوە ژنان بە هەموو ئاماژە و حاڵەتەکانی مێینەبوونیانەوە بەشداری تێدابکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ژیانی تایبەتیی هەر کەسێک پەیوەندیی بە خۆیەوە هەیە و دەتوانێت بڕیار لەبارەی ژیانییەوە بدات، ئەوە نابێت ببێتە ڕێگر لە سەرکەوتن و هەلەکانی بەردەمی.

لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا پرۆسەی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوونی 2023 بۆ دیاریکردنی 72ین شاجوانی گەردوون بەڕێوەدەچێت و شاجوانی عێراقیش بەلسەم حوسێن بەشداریی تێدادەکات.

بابەتی پێشتر

بڕینی گوێی تێدایە.. ئەو پەنابەرە سورییانەی دەیانەوێت بچنە تورکیا ئەشکەنجە دەدرێن

بابەتی دواتر

دووانیان منداڵن <br> توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان چوار كەسی شەهیدكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share