بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای کاتەکانی نیوەشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ رۆژئاوا و ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و ئەگەریش هەیە کاریگەریەکەى بگاتە هەندێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم”.
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی.