لە سنووری شارباژێر ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج

ئەمشەو لە سنووری قەزای شارباژێر بە درۆن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتەوە.

شاهۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئۆتۆمبێلێک لە سنووری گوندی رەنگێنە بە درۆن کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا نازانین چەند کەس لە رووداوەکە بوونەتە قوربانی و ناشزانین کێن هاوڵاتیی مەدەنین یان نا”.

ئاشکراشیکرد، “تیمەکانمان وا بەڕێوەن بۆ شوێنی رووداوەکە هەم بۆ ئەوەی وردەکاری رووداوەکە بە تەواوی بزانن، هەم بۆ ئەوەی بتوانن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، ئێستا جوتیاران دەتوانن دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەن. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
Total
0
Share