وەزارەتی کارەبا: 18 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاوڵاتییان

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە لە ئێستادا ڕۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا دەدەن بە هاوڵاتییان، هۆکاری زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەباش بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەری دەگەڕێنێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به‌درێژایی وەزری هاوین بە تێکڕا 14 بۆ 15 كاتژمێر کارەبای نیشتمانی به‌ هاوڵاتییان دراوە و بەهۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەری، ئێستا ماوەی پێدانی کارەبا بۆ‌ 18 کاتژمێر زیادیكردووه‌‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌با توانای به‌رهه‌مهێنانی 3500 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه.

ئاماژە بەوەشکراوە، کار لەسەر زیادکردنی 50 ملیۆن  پێ سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت کە بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 250 مێگاوات زیاد دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، تا مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو، بە زیادکردنی 250 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز، 750 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، تا ئێستا بۆ 1.3 ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەک دانراوە و بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، کارەبا کۆنترۆڵ کراوە، کۆتایی بە سەرپێچییەکان هێنراوە و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا بەرزکراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 35% بۆ 25% کەمکراوەتەوە و 10% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

دانی ئالڤێس لەبارەی کریستیانۆوە نهێنییەکانی درکاند

بابەتی دواتر

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share