ئاگرەکەی چیای شێرکوژ سەریهەڵدایەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان ئاگرەکەی چیای شێرکوژ کۆنتڕۆڵ بکەن ئەمشەو جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمشەو جارێکی دیکە ئاگر لە چیای شێرکوژ لە نزیک مێرگەپان کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەوی رابردوو توانیمان بە تەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، بەڵام تا ئێستا نازانین هۆکاری دووبارە سەرهەڵدانەوەی چییە”.

ئاشکراشیکرد، “تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن، بێگومان دواتریش لێکۆڵینەوە دەکەن لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان”.

بابەتی پێشتر

ئاگرێکی گەورە لە کەربەلا کەوتەوە و قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share