بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دۆستەکانمان دەتوانین وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاراستە بکەین

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێمانوایە بە لێکتێگەیشتن و هاریکاری لەگەڵ دۆستەکانمان، دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین و دۆخی وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاڕاستە بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە د. هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و لە دیدارێكدا دۆخی گشتیی وڵات و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە سازان و هاوبەشیی راستەقینە کرایەوە بەشێوەیەک کە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان پارێزراوبێت.

هەروەك بە گرنگییەوە ئاماژە بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەکێتی و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کرا و جەخت لە پەرەپێدان و فراوانکردنی کرایەوە. لەو چێوەیەشدا د. هومام حەمودی رۆڵی سەرۆک مام جەلال و شەهیدی میحرابی لە بونیادنانی عیراقی نوێ بەرزنرخاند و رایگەیاند، مێژووی نوێی عێراق لەم ماڵەدا نووسرایەوە و بڕیارە گرنگەکان لێرەوە دەدران، بۆیە بەڕێزەوە یادی ئەو رۆژانە دەکەینەوە.

لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆی هاوکێشە سیاسییەکان، ستراتیژی نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو و رایگەیاند، بە پەرۆشەوە هەنگاو بەرەو هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەنێین، چونکە پێمانوایە بە لێکتێگەیشتن و هاریکاری لەگەڵ دۆستەکانمان، دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین و دۆخی وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاڕاستە بکەین.

دیدارەكە بە ئامادەبوونی رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەكێتی بەڕێوەچوو.

 

 

بابەتی پێشتر

ئاگرێك لە نزیك دارستانی قەڵادزێ كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی دواتر

زانیارییەك لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share