ژمارەیەك شاخەوانی كورد گەیشتنە لوتكە شاخێكی بەرز لە قەفقازیای باشوور

چەند شاخەوانی کورد توانییان خۆیان بگەیەننە لوتکە شاخێکی بەرز لە زنجیرە چیاکانی قەفقازیای باشوور.

فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان بڵاویكردەوە، تیمێکی تایبەتی سەر بە ناوەندی هەولێری فیدراسیۆنەكەیان لە گەشتێکی شاخەوانیدا بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دوێنێ سێشەممە توانییان بگەنە لوتکە چیی “ئاراگاتس” بەرزترین چیا لە وڵاتی “ئەرمەنستان” لە ئەوروپای رۆژهەڵات و، پاش گەشتەكەشیان گەڕانەوە بۆ شاری “یەریڤان”ی پایتەختی ئەرمینیا.

چیای “ئاراگاتس” بەرزترین چیای وڵاتی ئەرمەنستانە و چوار هەزار و 90 مەتر لەڕووی دەریاوە بەرزە، وەك ئەوەی فیدراسیۆنەكە ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، چیاكە لە چوار لوتکەی سەرەکی پێکهاتووە و لە رووی بەرزییەوە لێك جیاوازن، بەرزترینیان کەوتووەتە بەشی باکوور و بۆ سەرکەوتن بە سەختترین بەشی ئەو چیایە ئەژماردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
Total
0
Share