گەڕان و پشکنین لەناو دار و پەردوی ماڵی پێشڕەو دزەیی راگیرا

لەدوای حەوت رۆژ لە کارکردن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەڕان و پشکنینەکانیان لە ماڵی پێشڕەو دزەیی راگرت.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ گەڕانی تیمەکانمان راگیراوە، چونکە پشکنینی تەواو بۆ ناو بیناکە و دەوروبەریشی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ئاسەواری میشێل کە دایەنی ژینە پێشڕەو بووە، نەدۆزراوەتەوە، ئەوەی کە هەبووە چەند پارچەیەک بووە و رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

بابەتی پێشتر

محەمەد هەڵەبجەیی بۆ منداڵەکانی: نەکەن هەرگیز شوێن پارتی بکەون

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share