عێراق: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندیی بە سزای 14 بانکەوە هەیە و کاردانەوەیەکی کاتییە

بەرپرسێکی ئابوریی عێراق ئاشکرایکرد، بەرزبوونەوەی ئەم چەند رۆژەی نرخی دۆلار کاردانەوەیەکی کاتییە و پەیوەندیدارە بە سزاکانی سەر 14 بانکی عێراقی و قەدەغەکردنیان بۆ مامەڵەکردن بە دۆلارەوە.

مەزهەر ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاندووە، بانکە سزادراوەکان یەک لەسەر سێی بانکە ناحکومییەکان پێکداهێنن، ئەو بڕیارەش بۆ سزادانیان شەپۆلێکی چاوەڕواننەکراوی لە بازاڕدا دروستکردووە و ئەوەش کاتییە.

ئەمە لەکاتێکدایە خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە رۆژانە لەنێوان 180 بۆ 200 ملیۆن دۆلاردایە.

پێشتر ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردنی ناردنی دۆلار بۆ ئێران، ئەو بڕیارەش رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر عێراق دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

تەنها بۆ پیاوان.. ئەگەر لە 40 ساڵیدایت لەم خووانە دوورکەوەرەوە

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share