تەنها بۆ پیاوان.. ئەگەر لە 40 ساڵیدایت لەم خووانە دوورکەوەرەوە

دەوترێت قۆناغی چلەکانی تەمەن قۆناغی پێگەیشتن و رزگاری ماددییە بەگشتی و رەنگە قۆناغێک بێت کە پڕە لە رووداوەکانی ژیان، بەڵام هەندێک خوو هەیە کە زاناکان هۆشدارییانداوە لە ئەنجامدانیان لەم ماوەیەدا، وەک خواردنی بێ بەرنامە و کەمتەرخەمی لە وەرزشکردن.

پیاو لە تەمەنی چل ساڵیدا، رەنگە هەست بکات گیری خواردووە لە نێوان ئارەزووی مانەوەی بە گەنجی و بەرپرسیارێتیەکانی، پیاو بیر لەوە دەکاتەوە کە لە ژیانیدا تێپەڕیوە، هەروەها بیر لەوە دەکاتەوە کە چی لە داهاتوودا دێت، بیر لە خەونەکانی دەکاتەوە و توانیویەتی چی بەدەستبهێنێت و ئەوەی نەیتوانیوە بەدەستیبهێنێت، رەنگە هەندێک پیاو پێویستیان بە یارمەتیی پزیشکی هەبێت بەتایبەت پزیشکی دەروونی، بە تایبەت ئەوانەی تووشی خەمۆکی یان توڕەیی توند دەبن.

ئەو خووانەی کە دەبێت لە چلەکانی تەمەندا پیاوان ئاگاداری بن:

راهێنانی دەروون

رەنگە دەروون وەک بەشێکی نەجووڵاو دەربکەوێت، بەڵام سوودێکی زۆر لە راهێنانە دەروونییەکان وەردەگرێت کە هۆشیاریت دەهێڵێتەوە و دەروون بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، وەک فێربوونی شتی نوێ، وەک فێربوونی زمانێکی نوێ یان فێربوونی رێگاوبانەکانی شارەکەت.

دۆخی دانیشتن

نیل ئاناند، دکتۆرا، مامۆستای پسپۆڕی ئێسک و برینەکانی بڕبڕەی پشت لە لۆس ئەنجلۆس دەڵێت، واز لە دانیشتنی خراپ بهێنن، “پشت ئێسە بەتایبەت ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، دەکرێت بەهۆی خراپی دانیشتن لە شوێنی کار و لاوازی ماسولکەکانی سکەوە بێت”.

دوور بکەوەرەوە لە وەرزشە قورسەکان

وەرزش لە چلەکاندا زۆر گرنگە، بەڵام مەترسیی راستەقینەی پێکان هەیە بۆ ئەو کەسانەی راهێنانی نوێ دەکەن، بە شێوەیەکی چڕ، لەوانەیە ببێتە هۆی پێکانی جەستەیی، بۆیە دەبێت لە راهێنانەکاندا وریا بن و بە وردی جێبەجێبکرێن نەک بە چڕی.

جگەرەکێشان

سەرەڕای زانیارییە بەربڵاوەکان لەسەر مەترسییەکانی جگەرەکێشان، بەڵام هێشتا ملیۆنان کەس ئەم خووە خراپە پەیڕەو دەکەن.

جگەرەکێشان تەنها زیان بە سییەکانت ناگەیەنێت، چونکە ژەهرەکانی جگەرەکێشان دەگەنە گورچیلە و میزڵدان، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامەکانی تر لە ماوەیەکی درێژخایەندا.

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن پشتگوێ مەخە

بەرزی پەستانی خوێن نەک تەنها زیان بە دڵت دەگەیەنێت، بەڵکو کاریگەری جددی و بەردەوامی لەسەر گورچیلەکانت هەیە، کۆنتڕۆڵنەکردنی بەرزی پەستانی خوێن لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەکارکەوتنی گورچیلەیە لە ئەمریکا.

قەڵەوی

بەوتەی پسپۆڕان، قەڵەوی لە گرنگترین هۆکارە مەترسیدارەکانە بۆ ئەو کەسانە کە مەترسیی چەندین جۆری شێرپەنجەیان هەیە، بۆیە پێویستە چاودێریی کێشت بکەیت و رێجیمێکی تەندروست پەیڕەو بکەیت لە چلەکانتدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانەكەی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

عێراق: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندیی بە سزای 14 بانکەوە هەیە و کاردانەوەیەکی کاتییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share