ڕۆیتەرز: ئەمریکا دەیەوێت سزاکانی سەر ڕوسیا کەرتی نەوتیش بگرێتەوە

ڕۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی بەرپرسی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، وڵاتەکەیان دەیەوێت هەنگاو بەرەو سزادانی کەرتی نەوت و گازی ئۆکرانیا بدات بەبێ هاوبەشی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی.

شەوی ڕابردوو جۆ بایدن کۆنگرەیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئەنجامدا، لەبارەی ئەوەی ئیدارەکەی دەیەوێت پاڵپشتیی بکەن بۆ سزا خستنەسەر داهاتە نەوتییەکانی ڕوسیا.

هەروەها کۆشکی سپی لەگەڵ کۆنگرێسی وڵاتەکەی گفتوگۆی کرد سەبارەت بە هەمان پرس، بەتایبەت ئەوانەی دەیانەوێت بەخێرایی ڕێگەپێداب بکەن بۆ سزا خستنەسەر نەوتی ڕوسیا و ئیدارەی بایدن ناچاربکەن بەشێوەی پلە بە پلە ئەو پلانە جێبەجێبکات.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ڕۆیتەرزی وتووە، هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەوبارەیەوە نەدراوە بەڵام “ئەگەری زۆرە ئەمریکا بە تەنیا ئەو هەنگاوە بنێت”.

ئەڵمانیا کە یەکێکە لە گەورەترین کڕیارەکانی نەوتی ڕوسیا ڕەتیدەکاتەوە سزا بخاتەسەر نەوتی ئەو وڵاتە.

ئۆلاڤ شۆڵتز دوینێ دووشەممە ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی هەوڵی جددی دەدات بۆئەوەی شوێنگرەوەی دابینکردنی وزە پەیدابکات، بەڵام ناتوانێت هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا ڕابگرێت.

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، دوێنێ بەرزترین ئاستی لەماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد، بەهۆی ئەگەری سزادانی کەرتی نەوتی ڕوسیا لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە هەروەها دواکەوتنی ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکان.

دوێنێ دووشەممە ڤلادیمێر پوتین هۆشداریدا لەوەی ئەگەر سزا بخرێتە سەر نەوتی وڵاتەکەی نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ 300 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 100%ی ئەو هێزانەی ڕوسیا كە كۆكرابوونەوە چوونەتە ناو ئۆكرانیاوە

بابەتی دواتر

کپکردنی دەنگی خوێندکاران لە هەولێر و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share