کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی حەمرین بەجۆرێکە لە 15 ساڵی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە

بەرپرسانی حکومی جەختدەکەنەوە کە لە مانگی تەمموزدا ئاستی ئاوی دەریاچەی حەمرین بەجۆرێک دابەزیوە کە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە، پسپۆڕێکی ژینگەییش دەڵێت، عێراق لە کۆتا وێستگەکانی بەکارهێنانی ئاوی عەمبارکراودایە.

ئەحمەد زرکوشی بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە دەڵێت، ئاستی ئاوی دەریاچەی حەمرین دابەزینێکی یەکجار زۆری تۆمارکردووە و لە 15 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە کە دەگاتە نزیکەی %75ی ئاوەکەی.

وتیشی، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم مانگەدا بۆ نیوەی پلەی کوڵان و زیاتر بەهەڵمبوونی ئاوەکە و زیاتربوونی وشکبوونەوە هۆکاری ئەو کارەساتەن.

لەلایەکی ترەوە، تەحسین موسەوی شارەزای بواری ئاو رایگەیاندووە، عێراق بەشێوەیەکی ترسناک بەرەو وشکبوونەوەی تەواو دەچێت و ئێستا کۆتا وێستگەکانی ئاوی عەمبارکراو بەکاردەهێنێت.

جەختیشدەکاتەوە کە دەبێت عێراق سووربێت لەسەر دۆسیەی پشکی ئاوی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە و وەک دۆسیەیەکی دژە مرۆڤایەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای ئێریکسۆنی سویدی دەڵێت کارەکانمان لە عێراق راگیراوە و عێراقیش رەتیدەکاتەوە

بابەتی دواتر

هەندێک ناوچەی سەر زەوی هێندە تیشی خۆر تێیدا بەتینە هاوشێوەی هەسارەی زوهرەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share