لە ڕۆژی جیهانیی زەویدا وێنەی شۆکهێنەری گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا بڵاوکرایەوە

پێگەی گوگڵ لە ڕۆژی جیهانیی زەویدا کە هاوکاتە لەگەڵ 22ی نیسان، وێنەیەکی بە تەکنینی (Time-lapse) بڵاوکردەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ پیشاندانی مەترسیی گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا لەسەر زەوی.

تەکنیکی ” Time-laps” تەکنیکێکە لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە وێنەی زەوی پێگیراوە، کە گۆڕانکاریی گەورە و مەترسیدار لەسەر ڕووی زەوی دەردەخات، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و کاریگەرییەکانی چالاکیی مرۆڤ.

وێنەکانی مانگە دەستکردەکان، توانەوەی شاخە سەهۆڵەکان، توانەوەی زۆری سهۆلبەندانەکان، لەناوچوونی دارستانەکان پیشاندەدات و ئاماژەن بۆ داهاتووی زەوی.

وێنەکانی گوگڵ پێکهاتووە لە چوار وێنەی جوڵاو لەماوەی ڕۆژێکی تەواودا.

وێنەیەکیان توانەوەی سەهۆڵەکان لە شاخی کلیمنجارۆ لە تەنزانیا لە نێوان 1986 تا 2020 پیشاندەدات، هەروەها توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان لە گرینلاند لە کانونی یەکەمی 2000 بۆ 2020.

هەروەها وێنەیەکی دیکە نەمانی قەوزە و ڕووەکە ئاوییەکان لە نزیک دورگەی لیزارد لە ئوسترالیا لەنێوان ئازاری 2016 بۆ 2017 پیشاندەدات، هەروەها کەمبوونەوەی درەختەکانی دارستانی هارتس لە ئلیند لە ئەڵمانیا.

لیزی هیوز پسپۆڕی زیندەزانی لە زانکۆی ماکواری لە سیدنی بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە، “جیهانە بایۆلۆجیەکەمان بەرەو گۆڕانی مەترسیدار دەچێت لەبەرچاومان، کات بۆ قەرەبووکردنەوەی گۆڕانکارییەکان زۆر بەخێرایی تێدەپەڕێت.

پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ئاو و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا کە بارەگاکەی لە نیوزلەندایە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ، لە نێوان ساڵی 1977 بۆ ساڵی 2014 زەوی زەوی یەک لەسەر سێی شاخە سەهۆڵەکانی لە شاخی ئاڵپی باشوور لەدەستداوە، لە پێنج ساڵی کۆتاییدا ئەو لەناوچوونە زۆر بەخێرایی زیادیکردووە.

لەمدواییانەدا لە هاوینی 2017 بۆ 2018 پلەکانی گەرما تێکڕا لە نیوزلەندا سێ پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

محەمەد حەلبوسی برای بەرپرسێکی باڵای هەرێم دەکاتە ڕاوێژکار

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی دوای سەردانەکەی بۆ بەریتانیا گەیشتەوە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share