كەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش بەفری لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش بەفری لەگەڵدا دەبێت.

كەشناسی پێشبینی كردووە كە لە پارێزگاكان كەشوهەوا بەمشێوەیە بێت:

پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران کە هەندێ جار بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت بەتایبەتی لە ناوچە کانی باکووری پارێزگا و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، پاشان کەش سەقامگیر دەبیتەوە. لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆڕێت و لە سبەینێدا ئاسمان دەبێتەوە ساماڵ.

پارێزگای سلێمانی

ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ ناوچە بەتایبەتی باکووری پارێزگا بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگا بەفر دەبارێت و لە ڕۆژی دووشەمەشدا ئاسمان دەبێتە ساماڵ.

پارێزگای دهۆک

ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و لە شاخەکانی باکوور بەفر دەبارێت و لەناوچەکانی باشووری خۆرهەڵات (قەزای بەردەرەش) بروسکە و لێزمە باران دەبارێت و لە ڕۆژی دووشەممەدا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕدرێت.

پارێزگای هەڵەبجە

ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەهەندێ ناوچە بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت، لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت و لە ڕۆژی دووشەمەدا ئاسمان دەبێتە ساماڵی تەواو.

لە كەركوك

ئەمڕۆ کەش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەل نمە بارانی پچڕ پچڕی کەم لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا, لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت.

هەروەها سبەینێ دوو شەممە کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا: ڕوسیا تانک و چەکەکانی فرۆشتووە و داویەتی بە خواردنەوەی کحولی

بابەتی دواتر

پڕۆسەی سیاسیی عێراق چاوەڕێی کۆتا بڕیاری یەکێتییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەم ئاقارەدا بڕوات ناڕەزایی لەڕادەبەدەر بەرامبەر حكومەت دروستدەبێت

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ كرێكارانی ژینگەپارێز دەردەبڕێت بەهۆی خەرجنەكردنی شایستەكانیان و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، ئەگەری قەیرانی…
Total
0
Share