ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و لە كۆبوونەوەكەداچەند تەوەرێكی گرنگ تاووتوێكران و چەند بڕیارێك دەركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە لە كۆبوونەوەكەدا پلانی پڕۆژەی پیشەسازیی (بچووك، مامناوەند و گەورە) كە بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازیی و نەهێشتنی ئاستەنگ و لەمپەرەكانی بەردەم ئەم سێكتەرە گرنگە و دابینكردنی زەوی بۆ ئەم سێكتەرە گرنگانە تاوتوێكراون.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا و لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی چینی هەژار، بڕیاردرا بە هەمواركردنەوەی هەندێك بڕگەی رێنمایی مۆڵەتی دروستكردنی خانوو بە ڕووبەری 100 مەتر و 200 مەتریی كە دواتر رێكارەكانی ڕوونتردەكرێنەوە لەلایەن بەشی هونەریی شارەوانییەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پلانی سێكتەری كشتوكاڵی و پەرەپێدانی زیاتر بەو كەرتە گرنگەی شارەكەمان، لەرووی زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بوژاندنەوەی زەوییەكشتوكاڵییەكان باسی لێوەكرا و ئەنجومەنی شارەوانیی چەندین داواكاریی و مامەڵەی هاوڵاتییانی تاووتوێكردو 8 بڕیاریش پەسەندكران، كەڕێكارە یاساییەكانی بڕیبوو.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات

بابەتی دواتر

شێروان شێروانی دوای بڕیاری دادگا: من نەشكاوم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share