ئەنجومەنی باڵای فەتوا داوای گۆڕانکاری لە یادکردنەوەی مەولوددا دەکات

یادی مەولود لە قەڵای هەولێر فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، لەسەر شێوازی یادکردنەوەی مەولود، کە یادکردنەوەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پێی باشە ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە یادەکان گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا، ئەمڕۆ 18ی تشرینی یەکەم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستیی گشتی لە کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا -کۆڤید19- کە رێنماییە تەندروستیەکان وا دەخوازن گردبوونەوە نەکرێت بۆ هیچ بۆنەیەک”.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا پێی باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە لە گردبوونەوە لە ماڵ و مزگەوت و خانەقا و تەکیەکان بگۆڕدرێت بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی لافیتە و دروشمەکان لە شوێنە گشتیەکان و هەروەها لە سۆشیال میدیا.

لە بەیاننامەی ئەنجومەنەکەدا هاتووە، ” ئاساییە ئەو سەدەقە و خێر و چاکانەیش، کە موسڵمانان دەیکەن بدرێتە هەژاران و بەشێوەی خۆی بڵاو بکرێتەوە، چونکە سەدەقە دەفعی بەڵاو موسیبەت دەکات بەپێی دەقەکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام، ئەم جۆرەیش هەر بەشێکە لە کاری پیرۆزی مەولوودنامە و یادەوەری لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) خوای گەورە هاوکاری دڵسۆزانە”.

ساڵانە موسڵمانانی هەرێم لەگەڵ هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پەیامبەرەکەیان ئاهەنگ دەگێڕن و خێر دەکەن و بەچەندین شێواز خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو یادە دەردەبڕن، ساڵانە وەک کەلتورێکی ئاینی بەتایبەت لە شاری هەولێر و لەسەر قەلای هەولێر خەڵکێکی زۆر کۆدەبنەوە و شرینی دەگێڕن و خۆشحاڵی دەردەبڕن.

بابەتی پێشتر

فەتوایەكی نوێی سیستانی لەبارەی ئیسرائیل-ـەوە

بابەتی دواتر

وەزیری شەهیدان: مینحەی بەشێك لە زیندانیانی سیاسی بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share