کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات

دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کەمێک لەمەوبەر دانیشتنەکە هەڵگیرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەرزی نوێی یاساداناندا دەستیپێکرد، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەشدا محەمەد حەلبوسی پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ بڕیاری حکومەتی عێراق بە راگرتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید دەربڕی.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارە 8 ی ساڵی 2006 درا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێکەوتنی عەرەبی بەرەنگاربوونەوەی کۆپیکردنی مرۆڤ کرا.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە کرا و لەسەر بڕیاری حەلبووسی کۆبوونەوەکە هەڵگیرا.

 

بابەتی پێشتر

ئۆفەرێكی نوێ لە كڕینی ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمەتردا راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share