گەورەترین شاخی سەهۆڵی دەستی بە جوڵە کردووە

دامەزراوەی توێژینەوەی جەمسەری باکوور و جەمسەری باشوور رایگەیاند کە گەورەترین شاخی سەهۆڵین لەسەر زەوی کە ڕووبەرەکەی دوو هێندەی پترسبۆرگ زیاترە، دەستی بە جووڵە کردووە.

نووسینگەکە ئاماژە بەوە دەکات کە شاخە زەبەلاحەکە 30 ساڵ لەمەوبەر وەرگەڕا و ئێستا بە خێرایی 150 کم لە مانگێکدا بە درێژایی کەناراوەکانی ئەنتارکتیکا دەجووڵێت.

“شارەزایانی ناوەندی زانیاریی سەهۆڵ و کەشناسی ئاوی پەیمانگاکە، چاودێریی جوڵەی گەورەترین شاخی سەهۆڵین دەکەن، شاخەکە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان لە ئەنتارکتیکا، زیاتر لە 30 ساڵ دوای جیابوونەوەی لە سەهۆڵبەندانی جەمسەری باشوور، دەستیکرد بە جوڵە بە خێرایی زیاتر لە 150 کم لە مانگێکدا”.

بێگومان شاخی سەهۆڵین دەتوانێت ببێتە مەترسی لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی ماسیگرتن، بۆیە شارەزایان بەردەوام چاودێریی جوڵەیان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی نیشتمانیی سەهۆڵبەندانی ئەمریکا، ڕووبەری سەهۆڵبەندی А23а نزیکەی 4170 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە کە زیاتر لە دوو هێندەی قەبارەی سانت پترسبۆرگە.

بەگوێرەی زانایانی پەیمانگاکە، ئەم شاخە زەبەلاحە دەتوانێت بەرەو رۆژهەڵات بڕوات و دوای ئەوەی گەرووی درەیک دەبڕێت، لەژێر کاریگەریی جەریانی گەرمتردا دەست دەکات بە داڕمان.

بابەتی پێشتر

یەدەگی دراوی بیانیی عێراق گەیشتووەتە 113 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

روانگەی عێراقی: هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکردن و توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بەکاردەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵكی ژاپۆن گڕە بردوونی

پلەكانی گەرما لە ژاپۆن بەرزبوونەتەوە و دەیان كەس گڕە بردوونی و براونەتە نەخۆشخانە. دەستەی كەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، پلەكانی…
Total
0
Share