توێژینەوەیەك: 10% دەوڵەمەندەكەی جیهان بەرپرسن لە نیوەی دەردراوەكانی كاربۆن

جیف بیزۆس و ئیلۆن مەسك

دەوڵەمەندان زیاتر لە هەژاران هۆكارن بۆ ژەهراویكردنی ژینگە لە جیهاندا، بۆیە پێویستە لەو چێوەیەدا باجیان بخرێتەسەر، وەك ئەوەی توێژینەوەیەك كە (وۆلد ئەنیكوالیتی لاب) ئەنجامەكەی بڵاوكردووەتەوە.

توێژینەوەكە بەر لە چەند ڕۆژێكی كەم دێت لە كۆنگرەی جیهانی دەربارەی ئاووهەوا، كە بڕیارە لە گلاسكۆ سازبكرێت.

لەكاتێكدا ئاستی دەردانی كاربۆن لەمساڵدا زیاتر دەبێت لەوەی بەر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هەبوو، ڕێژەی 1%ی زۆرترین دەوڵەمەندەكان بەشداربوون لە دەردانی نزیكەی 110 تۆن لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ساڵی 2019 بۆ هەر یەكێكیان، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لۆكاس چانسیل، شارەزای ئابوری و یەكێك لە بەڕێوەبەرانی (وۆرلد ئەنیكوالیتی لاب) لە كۆلێژی پاریس بۆ ئابوری ئەنجامیداوە.

ئاماژەشدەدات، كەسە زۆر دەوڵەمەندەكانی جیهان، كە 10% پێكدەهێنن، بەرپرسن لە دەردانی نیوەی دەردراوە كاربۆنییەكان لە جیهاندا، لە بەرامبەریشدا نیوەی هەژارانی دانیشتووانی جیهان بەرپرسن لە تەنها 1.6 تۆن لە كاربۆن، واتا 12%ی دەردراوەكان لەسەر ئاستی جیهان.

لۆكاسی چانسیل دەڵێت، جیاوازیی گەورە هەیە لە بەشداریكردن لە كێشەی ئاووهەودا، پێشیوایە سەرەڕای دەوڵەمەندەكانی جیهان، وڵاتانی پێشكەوتووش جێپەنجەیان دیارە لە گرفتی دەردانی كاربۆن.

سەبارەت بە ئەوروپا، توێژینەوەكە پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕادەكێشێت، بۆ چارەسەرە پێشنیازكراوەكانیش داوای ڕەچاوكردنی دەردراوە كەسییەكان دەكات بەشێوەیەكی زیاتر لە سیاسەتی گشتیدا، لەپێناو دیاریكردنی هەڵسوكەوتی ژەهراوی لەسەر ژینگە بەشێوەیەكی باشتر، لەوانەش سەپاندنی باج بەسەر ئەو چالاكییە ئابورییانەی پەیوەندیدارن بە چالاكییە ناسەوزەكان و هەروەها چاوخشاندنەوە بەسەر باجی سەر گەورە ژەهراویكەرانی ژینگە، وەك ئەوەی لۆكاس ئاماژەی پێدەدات بۆ سەپاندنی “باجی ژینگەی بەپێی پلەبەندیی سەروەت و سامان”.

شارەزا ئابورییەكە پێیوایە، سەپاندنی ئەو باجە لەسەر دەردانی كاربۆن كە زیان بە توێژە كەمداهاتەكان دەگەیەنێت، دەشێت ببێتە هۆی كەمبوونەوەی دەردراوە زیانبەخشەكان لەلایەن دەوڵەمەندانەوە.

بابەتی پێشتر

پێنج دەستگیركراوی دیكەی بادینان ئازاددەكرێن

بابەتی دواتر

داوای حەوت جار زیندانی هەتایی بۆ تۆمەتباری كوشتنی خێزانە كوردەكەی كۆنیا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share