بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.
لای خۆیەوە دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکردووە، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسرە پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە.