لەبارەی دۆخی تەندروستیی كۆسرەت ڕەسوڵەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی تەندروستیی كۆسرەت ڕەسوڵ باشە و ئەو هەواڵانەی لەبارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چەند پەیج و میدیایەك بڵاوبووەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.”

وتیشی، “دۆخی تەندروستیی كۆسرەت ڕەسوڵ زۆرباشە”.

هاوكات دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، وەكو وەڵامێك بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی، “کاکی هەموومان تەمەن درێژبی و هەر بمێنی بۆ کورد و کوردستان ئەی چقڵی چاوی دوژمنان”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە پلانێکی پێنج ساڵی ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

دەیان ملیۆن دەستكێشی بەكارهاتوو بەسەر ئەمریكادا ساغكراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share