لە هەولێر کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

شەوی رابردوو لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ بریندارکرا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری میدیایی ئێستا گواستییەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو چوونەتە سەرماڵێک ژنەکەیان بەستووەتەوە و بە چەقۆ پیاوی ماڵەکەیان بریندارکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

ئاشکراشیکرد، “تا ئێستا هیچ کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرنەکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی واژووی لەسەر داواكاریی پەرلەمانتاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكاران ‏نەكردووە

48 پەرلەمانتار واژوویان كۆكردووەتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی دەرماڵەی ‏خوێندكاران، فراكسیۆنەكانی پارتی و پێكهاتەكان واژوویان لەسەر داواكە نەكردووە…
Total
0
Share