چوارەم پارێزگای عێراق كاتی دەوامی كەمكردەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە پارێزگاری دیوانییە بڕیاریدا كاتی فەرمیی دەوام كەمبكاتەوە.

بەپێی بڕیارەكەی مەیسەم عەبدولئیلاهـ، پارێزگاری دیوانیە دەوام تا كاتژمێر 1:30 خولەك دەبێت و ئەوەش تا 31ی ئاب بەردەوام دەبێت.

پێشتر هەریەك لە پارێزگاكانی بەسڕە، موسڵ و دیالە كاتی دەوامیان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە كەمكردەوە، بەڵام دواتر حكومەتی خۆجێی بەسڕە بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە كاتی دەوامی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ گەڕاندەوە.

بڕیارەكە لەكاتێكدایە شەپۆلێكی گەرما عێراق، ناوچەكە و بەشێك لە وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و لە هەندێك لە شار و ناوچەكان پلەی گەرما 50 پلە و زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوا هەڵویستی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share