هەر ئەندامێکی خێزان 18 ساڵی تەواوکردبێت دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێری بداتەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی ‏سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری لە ئەمرۆوە دەستیپێکرد و تا ‌‎10‎ی ئەم مانگە بەردەوام ‏دەبێت، وتیشی، “لەم قۆناغەدا ‌‎77‌‏ پرسیار لە هاوڵاتییان دەکرێت و ‏ هەر ئەندامێکی خێزان 18 ساڵی تەواوکردبێت دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێری بداتەوە”.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، لەم قۆناغەدا مەرج نییە هەموو ئەندامانی خێزان لەماڵەوە بن، بەڵکو ‏تەنها سەرۆکی خێزان لەماڵ بێت بەسە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، یاخود هەر ئەندامێکی دیکەی خێزان بەڵام بەمەرجێک تەمەنی لە ‌‎18‌‏ ساڵ زیاتر بێت.‏

باسی لەوەشکرد، هاوکاری و هەماهەنگی هاوڵاتییان، هۆکارێکی گرنگ و سەرەکی ‏بوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سەرژمێری، هەربۆیە بۆ ئەم قۆناغەش داوا لە ‏هاوڵاتییان دەکەین لەرێگای مامەڵەی گونجاویان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، ‏هاوکاربن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی سەرژمێری.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە رۆژانی ‌‎20‎ و ‎21‌‏ ئەم مانگەدا لە ‏سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو و دوو قۆناغی ئەمجاندرا و ئەمڕۆش ‏قۆناغی سێیەم و کۆتایی پرۆسەکە راگەیاندرا کە بریارە تاوەکو ‌‎10‎ی مانگی 12 ‏بەردەوامبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەری دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپر،…
Total
0
Share